كۆمپانیایه‌كی نه‌وت بۆ یه‌كه‌مجار به زمانی كوردی راپۆرتێك له‌سه‌ر كاره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه
05:06 - 22/11/2021
"زه‌مه‌ن"
كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرژی توركی، كه له‌بواری نه‌وتدا كار ده‌كات بۆ یه‌كه‌مجار راپۆرتێكی له‌سه‌ر كاره‌كانی به زمانی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه‌دا كۆمپانیاكه باسیله‌وه‌كردووه، ئێمە خاوەنی گەورەترین یەدەک و سەرچاوەین لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کە بۆ زیاتر لە دە ساڵە کاردەکەین، یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنە سەربەخۆکانی بواری نەوتین لە بۆرسەی لەندەن.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، ستراتیژیان بریتیە لە بەدیهێنانی پارەی نەختینە، وەبەرهێنان لە گەشەکردن و گەڕاندنەوەی پارەی نەختینەی زیادە بۆ هاوبەرژەوەندەکان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئامانجمان ئەوەیە کاریگەریی ئابوری ئەرێنیمان لەسەر هەرێمی کوردستان هەبێت لەهەردوو ڕووی زیادکردنی بەرهەمی هایدرۆکاربۆن کە گوڕ بە ئابوری دەدەن و پشتیوانیکردنی ڕاستەوخۆی ئەو کۆمەڵگەیانەی کە کاریان تێدا دەکەین، بە باشترکردنی ژێرخان و دەستەبەرکردنی هەلی کارکردن و پەرەپێدان.
كۆمپانیاكه له‌م كێڵگانه كار ده‌كات
تاوکێ٪٢٥ سوودی کار
سارتا ٪٣٠ سوودی کار
بنە باوێ ٪١٠٠ سوودی کار، کارپێکەر
تەقتەق ٪٤٤ سوودی کار، کارپێکەری هاوبەش
میران ٪١٠٠ سوودی کار، کارپێکەر
قەرەداغ ٪٤٠ سوودی کار، کارپێکەر
به‌پێی راپۆرته‌كه، تائێستا ٣٥٥کارمەندی ناوخۆ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی چالاکیەکانی گەنەڵ لە هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزرێنراون و 217هاوڵاتی کورد لەلایەن گەنەڵ و کۆمپانیای نەوتی تەق تەق ڕاستەوخۆ دامەزرێنراون.
كلیك بكه