به‌جوتسایدكردنی نیوه‌ی رێگه‌ی مه‌رگ له ته‌واوبووندایه
04:35 - 22/11/2021
"زه‌مه‌ن"
پڕۆژە‌ی دروستكردنی سایدی دووه‌می (وارماوه ـ ده‌ربه‌ندیخان)
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه كاری تێدا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به
زووترین كات ته‌واو بكه‌وێته خزمه‌تی هاوڵاتیان. ئه‌م رێگای نێوان سلێمانی_ده‌ربه‌ندیخان_كه‌لار به ڕێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه.
حه‌سه‌ن
قادر عه‌زه، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژە‌كه، باسی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغه‌كانی
ئه‌م پڕۆژە‌یه‌ی كرد و گوتی: پڕۆژەکە له لایه‌ن كۆمپانیای "پوورنام"ـی
ئێرانی و "قه‌ڵا"ی خۆماڵی جێبه‌جێ ده‌كرێت. درێژی ڕێگاکه ٢٦ كیلۆمه‌تره
و له دوو قۆناخ پێك دێت. له ڕێكه‌وتی ١٠/٩/٢٠١٨ى زایینییەوە ده‌ست به
دروستكردنی ڕێگاکه كراوە، به‌ڵام به هۆی كێشه‌ی پاره و هه‌ڵه‌ی دیزاین هه‌بوو،
ماوه‌یه‌ك دواكه‌وت و دواتر له ڕێكه‌وتی ٢٣/٥/٢٠٢١ى زایینی تێیدا ده‌ست به كار
كرایه‌وه.
دروستكردنی ڕێگا‌ی وارماوه ـ ده‌ربه‌ندیخان، به دوو قۆناغ و بە گوژمه‌ی زیاتر له
٣٩ ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت و دواتر له‌سه‌ر ڕە‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌ریمی كوردستان بڕی چوار ملیار و ٤٦ ملیۆن دیناری دیكه‌ی بۆ زیاد كرا. به خه‌رجكردنی
ته‌واوی پاره‌كه‌ش تێكڕای پڕۆژە‌كه كاره‌كانی ته‌واو ده‌كرێت و به ڕووی
هاووڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه. ئێستا ٨٢%ـی كاره‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می ڕێگاکە ته‌واو
بووه كه درێژییەکەی ٢٦ كیلۆمه‌تره و ١٠ كیلۆمه‌تری به ته‌واوی ورده‌كاریپه‌كانییه‌وه
جێبه‌جێ كراوه.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری ئه‌م پڕۆژە‌یه له ڕووی پێكهاته‌كه‌یه‌وه، حه‌سه‌ن قادر
عه‌زه سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژەکە، به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راگه‌یاندووه:
ئه‌م ڕێگایه جیا له‌وه‌ی ده‌كرێته جووتساید، هاوكات ڕێگا كۆنه‌كه‌ش به درێژی
حەوت كیلۆمه‌تر نۆژە‌ن ده‌كرێته‌وه كه ئێستا ته‌نیا ئاوباره‌كانی دروست كراوه و
درێژی هه‌ر یه‌كێكیان نزیکەی سێ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌م ڕێگایه به شێوه‌یه‌كی ستاندارد و مۆدێرن دروست ده‌كرێت، كه سێ چین قیڕ و
هه‌ر چینێكیش هەشت سانتیمەتر باینده‌ر و چوار سانتیمەتر ڕووكه‌ش پێک دێت، له‌گه‌ڵ
تێكه‌ڵه‌یەکى ٧٥ سانتیمەترى و بە گشتیش بۆ ئه‌م قۆناغه بڕی ٦٠٠ مه‌تر دووجا قیڕی
پێویسته. لەم ڕێگەیە تا ئێستا ٣ ملیۆن چوارگۆشەى گڵ و چیای بۆ دروستکردنى
بڕدراوە و سێ ئه‌نده‌رپاسیشی تێدایە كه یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته ڕێگا‌ی قڵیجه كه
ده‌بێته ڕێگا‌ی سه‌ره‌كی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه‌ی تریان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ڕێگه
كۆنه‌كه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌تی و سێیه‌میشیان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م گوندی
چناره. گرنگی ئه‌و ئه‌نده‌رپاسانهش له‌وه‌دایه كه هه‌موو گونده‌كانی ئه‌و
ناوچه‌یه به یه‌كتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئەوە بەدەر لە دوو یوتێرنى نێو ڕێگەکە
كه بە مەبەستى دروستنەبوونى کارەسات و قەرەباڵغى ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نها له ڕێگا‌ی
ئەو دوو یوتێرنه‌وه ده‌توانن بسووڕێنەوە.
ته‌واوبوونی
قۆناغه‌كانی ئه‌م ڕێگایه، ده‌بێته هۆی سوودگەیاندن بە هاوڵاتیان و شۆفێران و خه‌ڵكی
ناوچه‌كه به گشتی، چونکە هاتوچۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ره چ ئه‌وانه‌ی وه‌ك گه‌شتیار
له ڕێگا‌ی سنوورەکانەوە دێنه ئه‌و ناوچه‌یه یاخود هاوڵاتیانی ئاسایی كه وه‌ك
كاری ئاسایی ڕۆژانه‌یان به‌و ڕێگایه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی بۆ كاری
بازرگانی ڕوو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
فه‌رمانگه‌ی میدیای زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به ته‌واو بوونی ئه‌م ڕێگایه
ڕووداوه‌كانی هاتوچۆش زۆر كه‌م ده‌بنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و ڕێگایه‌ی خه‌ڵك
هاتوچۆی پێدا ده‌كات، قه‌ره‌باڵغه و كواڵێتی ڕێگاكه‌ش وه‌ك پێویست نییه، هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێگایه‌دا ڕێگایه‌كی جێگره‌وه به شێوه‌ی تونێڵ له ڕێگا‌ی سه‌رشاخه‌وه
به درێژی ٦ كیلۆمه‌تر ته‌واو بووه، كه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له ئاسانكاری.
هه‌روه‌ها
ڕێگا‌ی زه‌ڕایه‌ن ـ ده‌ربه‌ندیخان له ٤٠ خوله‌كه‌وه بۆ ١٥ خوله‌ك كه‌م ده‌كاته‌وه
و ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان ڕۆژانه ١٥٠٠٠ لیتر به‌نزین بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه
و كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ڕۆژانه به به‌رده‌وامی ١٣٠٠ تا ١٥٠٠ بارهه‌ڵگر و نزیكه‌ی ٣٥٠٠ ئۆتۆمبێلی بچووك
به‌م ڕێگایه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن، بۆیه سوودمه‌ندی یه‌كه‌م له ته‌واوبوونی ئه‌م
پڕۆژە‌یه شۆفێرانن.
ڕۆژانه
١٠٠ بۆ ١٥٠ كه‌س كار له‌م پڕۆژە‌یه‌دا ده‌كه‌ن كه ٦٠%ـیان خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستان و ناوچه‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له ٢٥ بۆ ٣٠ ئامێری جۆراوجۆر. له لایه‌كی
تره‌وه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و زه‌ویانه‌وه هه‌یه كه به‌ر ڕێگاكه ده‌كه‌ون،
بابه‌تی ڕووپێوی ڕێگاكه ته‌واو بووه و ته‌نها قه‌ره‌بووكردنه‌وه و خه‌مڵاندن
گرفتی تێدایه كه ئه‌ویش بڕیارە له داهاتوودا چاره‌سه‌ر بكرێت.