413 کوردستان

كارەبای سلێمانی وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەداتەوە

11:00 - 21/11/2021

"زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، رەتیدەكاتەوە شكانی بۆری ئاوی خواردنەوەی دوكان_سلێمانی، بەهۆی پچڕانی كتوپڕی كارەباوە بێت.



كەمێك لەمەوبەر، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی بڕانی کارەبای لەناکاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی بوە هۆی شکانی بۆری پڕۆژەکە و بەو هۆیەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دابەشكردنی ئاو دەوەستێت.


دوا بەدوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە "بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو دوای تەقینی بۆرییەکە و دوای بیست خولەک و لەسەر داوای ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.

دەقی رونكردنەوەكەی كارەبا:

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە
لەروونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندوە کە بەهۆی پچڕانی لەناکاوی کارەبا هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی، تەقیوەچەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بێ ئاو دەبن .
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: هۆکاری تەقینی بۆرییەکە بەهۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو دوای تەقینی بۆرییەکە و دوای بیست خولەک و لەسەر داوای ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن