1054 کوردستان

دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی راگیرا

10:34 - 21/11/2021

"زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی و ژمارەیەك قەزا و ناحیە دابەشكردنی ئاو دەوەستێت.


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی بڕانی کارەبای لەناکاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی  بوەهۆی شکانی بۆری پڕۆژەکە .

ئاماژەبەوەكراوە، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە  ۲٤ سەعات دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی  گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەکانی شۆڕش و چەمچەماڵ و  تەکیە و بازیان و گۆپاڵە و پیرەمەگروون دەوەستێت .

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی راشگەیاندوو  لەئێستادا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی چاکردنی بۆرییەکان، بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئاو بگاتەوە بە هاوڵاتیان .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن