402 کوردستان

شاندی هەرێم لە مەنامەوە گەڕایەوە

07:27 - 21/11/2021

"زەمەن"

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆڕبەندی( دایەلۆگی مەنامە2021) کە بە بەشداری بەرپرسانی باڵای جیهانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین سازکرابوو ، گەڕایەوە هەولێر.



لە رۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت بەشداری پانێلێکی گفتوگۆکردنی کرد لەبارەی گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە.


سەرۆکی حکومەت و شاندی هەرێم، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی عەڕەبی ئەنجامدا، وەک پاشای بەحرەین، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین ، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، وەزیری بەرگری ئەمەریکا و ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری سینگاپور، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیماراتی، وەزیری دەرەوەی یۆنان و وەزیری دەرەوەی بەحرەین.



لەدیدارەکاندا، تاووتوێی پرسەکانی ناوچەکە کران، لە نێویشیاندا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندیی و ھەماھەنگیی لە سەرجەم بوارەکاندا، ئەوەش بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن