547 کوردستان

لە مەككە عومرەكارێكی دیكەی هەرێم گیانی لە دەستدا

03:35 - 21/11/2021

زەمەن- پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی كوردستان رایدەگەیەنێت، دووەم عومرەكاری كورد لەوڵاتی سعودیە كۆچی دوایی كردووە كە خەڵكی قەزای زاخۆیە.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندووە، ئەو عومڕەكارە ناوی  عارف محەمەد عارف، خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆیە و بەر لە ماوەیەك گەشتی عومڕەی كردووە و دوای مانەوەشی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری مەككەی پیرۆز، ئەمرۆ لە تەمەنی  ٦٩ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای كردنەوەی دەرگای عومڕەكاران لە سعودیە بەڕووی جیهاندا لە كوردستانیش رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ئەنجام گەیاندنی سونەتی عومڕە سەردانی وڵاتی سعودیە دەكەن و بەر لە ماوەیەكیش لە سعودیە یەكەمین عومڕەكاری كوردستان لە سعودیە كۆچی دوایی كردبوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن