پەرلەمانى کوردستان لەبارەى چەک و کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان کۆدەبێتەوە
12:46 - 21/11/2021
زەمەن_هەولێر
بڕیارە رۆژى سێشەممە، پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکانی
چەک و کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان بکات.
سەرۆکایەتى په‌رله‌مانی كوردستان
لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە، له دانیشتنی رۆژی (23ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری
2021) خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت، كه بریتین
له "یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان و ئافره‌تان"، پێشنیازه
یاسای "هه‌مواری یاسای سه‌لماندن ژماره (107)ی ساڵی 1970"، له‌گه‌ڵ
"پڕۆژه‌یاسای چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان".
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای
"بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان ژماره
(3)ی ساڵی 1999" ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای
"كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان" ده‌كرێت.