عەلی باپیر پێشوازیکرد لە چیا نەوشیروان مستەفا
12:19 - 21/11/2021
زەمەن_ بڕیار نامیق
عەلی باپیر و چیا نەوشیروان مستەفا کۆبوونەوە و دۆخى هەرێم و هەردو یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى پێشوازیکرد لە چیا نەوشیروان
مستەفا و لە دیدارێکدا دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان وعێراق و دەرئەنجامی هەڵبژاردنە
پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەروەها تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ناوخۆی
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری و تەئکیدکرایەوە لەسەر پەیوەندی لەپێشینەی نێوان
هەردوولا بەتایبەت بەخۆداچونەوەو خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان و
هەردو یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن تاوتوێ کرا.