1095 کوردستان

بڕیارێکى نوێ لە وەزارەتى داراییەوە لەبارەى قەرزى کارەباوە

11:31 - 21/11/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان

وەزارەتی دارایی بڕیار هەرێم بۆ پاكتاوكردنی قەرزی كارەبای سەر دامودەزگاكانی حكوومەت، بڕیاریدا هەر فەرمانگەیەك قەرزەكان نەگەڕێنێتەوە، پێشینەی مانگانەی رابگیرێت.


بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە 10/11/2021 دەرچووە و ئاماژە بە گشتاندنێكی دارایی كراوە، بۆ پاكتاوكردنی قەرزی كارەبای دامودەزگاكانی حكوومەت.

لە نوسراوەکە، وەزارەتی دارایی، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی ئاگادار كردووەتەوە، هەر فەرمانگەیەك و وەزارەتێك قەرزی ساڵانی رابردوو نەگەڕێنێتەوە، ئەوا پێشینەی مانگانەی رادەگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، "تایبەت بە یەكلاییكردنەوەی قەرزی كارەبای ساڵانی رابردووی گشت وەزارەت و دامودەگاكان، لە ماوەی یەك مانگ قەرزەكە نەگەڕێننەوە، ئەوا بەپێچەوانەوە، پێشینەی مانگانەیان لەلایەن گەنجینەكانەوە رادەگیرێت".

بەپێی نووسراوەكە، هەر فەرمانگەیەك قەرزی ساڵانی پێشووی كارەبا تاوەكوو 10/12/2021 نەگەڕێنێتەوە، ئەوا پێشینەی مانگانەیان رادەگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن