كەشنایى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:57 - 21/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
كه‌شناسیی هه‌رێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى له‌زۆربه‌ى كاته‌كاندا لە بەشێک
لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان باران ده‌بارێت.
بەپێی پێشبینییەكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێم،
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان نیمچەهه‌ور دەبێت و لە سنورى پارێزگاىکانى سلێمانى و
هەڵەبجە باران دەبارێت.
هەروەها سبه‌ینێ ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و له سلێمانى و هەڵەبجە
بارانبارین له زۆربه‌ى كاته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌به‌شێك له ناوچه‌كانى دیكه‌ش
به‌شێوه‌ى نمه‌باران ده‌بارێت.