483 کوردستان

ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر بۆ چەند مەبەستێک کۆدەبێتەوە

10:18 - 21/11/2021

زەمەن_هەولێر

بڕیارە سبەنێ ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر دانانى قایمقامى کۆیە دەدرێت و خوێندنەوەش بۆ چەند بابەتێکى دیکە دەکرێت.


بەگوێرەى نوسراوێکى ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سبەینێ دووشەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ ى خولەکى پێشنیوەڕۆ، کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە (۹٤)ی  ئەنجومەن ئەنجام دەدرێت.

 تەوەرێکى کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە نوسراوی پارێزگای هەولێر بۆ دانانی قائیمقامی قەزای کۆیە ژمارە (٥۱۸۳) لەرێکەوتی (۱٦ـ۱۱ـ۲٠۲۱) تایبەت بە کاندید کردنی (تارق جەلال حسێن ) خوێندنەوەی سیڤی و کۆمێنتی ئەندامان و پرۆسەی دەنگدان و یەکلاکردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت .

هەروەرها بە ئامادەبوونی لێژنەی پیشەسازی و بازرگانی و ووزە راپۆرتى لیژنەکە دەخوێنرێتەوە، لەگەڵ خوێندنەوەى راپۆرتى لێژنەی ناوخۆ.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن