روداوێکى سەختى هاتوچۆ گیان لەدەستدانى دوو کەسى لێکەوتەوە
09:03 - 21/11/2021
زەمەن_راپەڕین
ھاتوچۆی راپەڕین
رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ناحیەی سەرکەپکان لە رووداوێکی ھاتوچۆدا دوو کەس گیانیان
لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی
ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، کاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو لە ناحیەی سەرکەپکان رووداوێکی
هاتوچۆ وەرگەڕان روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت وەرگەڕاوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە
برینداربوون.
بەپێى ئامارەکانی
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی هاتوچۆی هەرێم، لە ماوەی ۱۰ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سێ هەزار و
٥٠٩ رووداوی هاتوچۆ روویداوە، کە بەهۆیەوە ٥٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار
و ٢٦ کەسیش برینداربوون.