617 کوردستان

شارەزایەكی كەشناسی: رۆژانی داهاتوو بۆ گەرمیان باراناوی دەبێت

10:11 - 20/11/2021

"زەمەن"

شارەزایەكی كەشناسی لە گەرمیان پێشبینی دەكات، بەهۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممەوە تا شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بارانبارینی ناوبەناو بە بڕی جیاواز ناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوە.



سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی رونیكردەوە، زۆرترین کاریگەری شەپۆلەکە لە ناوچە سنوریەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان و باکووری گەرمیان دەبێت، کە هەندێك کات لەو ناوچانە ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە لەگەڵ هەورەبروسکەی توند.

وتی"ناوچەکانی تر تاوەبارانەکان ماوەی نێوانیان زیاتر دەبێت و بڕەکانیان کەمتر دەبێت، ناوچەکانی خۆرئاوای گەرمیانیش لەم شەپۆلەدا کەمترین بڕی باران دەبارێت".

کاریگەری شەپۆلەکه:

① ناوچەکانی سنورەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان وەک خۆرهەڵاتی سەعدیە و جەلەولاو نەفتخانەو خانەقین و قۆرەتوو و پەروێزخان و گوندەسنوریەکان و حاجیلەرو بناری بەمۆ و مەیدان ( 20 تا 35 ملم ).

② ناوچەکانی باکووری گەرمیان وەک ناوچەکانی دەربەندیخان ، سەنگاو ، تەکیە ، قەرەداغ ، شێخ تەویل ، قادرکەرەم ، چەمچەماڵ ( 10 - 20 ) ملم .

③ ناوچەکانی ناوەڕاستی گەرمیان وەک ( دەشتی کەلار تا سەرقەڵا و گوندەکانی دەوروبەری تیلەکۆ و پیازەجاڕ و باوەنوور و پێباز و سەرجەم گوندەکانی بەرزاییەکانی سەرکەل و داری خلە ( 8 - 15 ملم ).

④ ناوچەکانی خۆرئاوای گەرمیان : کەرکوک ، داقوق ، نەوجول ، داوده ، بناری گل ، دوزخورماتوو ، کفری ( 4 - 10 ملم ).

⑤ ناوچەکانی باشووری گەرمیان وەک ناوچەکانی : قەرەتەپە، جەبارە ، سلێمانبەگ ، بەرزاییەکانی حەمرین ( 3 - 6 ) ملم .

⑥ ناوچەکانی بناری زنجیره چیای داڵەهۆ : خەسرەوی، گەیلان غەرب ، سەرپێڵی زەهاو ، قەسرشیرین ، ئەزگڵە ، سەلاسی باوەجانی ( 25 - 40 ملم ) لە چیاکانیش بەفر دەبارێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن