573 کوردستان

فازڵ میرانی بۆچونی پارتی لەسەر سیستەمی هەڵبژاردنی داهاتوو ئاشكرا كرد

09:05 - 20/11/2021

"زەمەن"

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، ئارەزووی حزبەكەی بۆ جۆری سیستەمی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا كرد.

فازڵ میرانی، بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە، یاسا كۆنەكەی هەڵبژاردن كێشەی نیەو پارتی سیستەمی داخراومان بۆ ‌هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەلاوە گونجاوترە.

وتیشی "ئەگەر سیستەمەکە نیمچە کراوەش بێت ئاساییە، بەڵام هەرێمی کوردستان یەک بازنە بێت".


ئەمە لە كاتێكدایە پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان وسەرۆك فراكسیۆنەكان، كۆبونەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێكرد لەوانە دروستكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.

هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەی لیستی نیمچە كراوە بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەدای ئەم خولەی پەرلەمانەوە لەلایەن بەشێك لە حزبەكان و چاودێرانەوە تێبینی لەسەر سیستەمی هەڵبژاردنی لیستی كراوە یاخود نیمچە كراوە دروستبووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن