زانكۆی سلێمانی لە بارەی بەكارهێنانی دەستەواژەی "باكوری عێراق" بڕیارێكی دەركرد
08:01 - 20/11/2021
"زەمەن"
سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، بەكارهێنانی دەستەواژەی "باكوری عێراق" لە سەرجەم مامۆستایان قەدەغە دەكات.
سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە نوسراوێكدا سەرجەم مامۆستایانی ئاگادار كردووەتەوە كە بە هیچ جۆرێك نابێت دەستەواژەی باكوری عێراق، لە دانانی ناونیشانی ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا بەكاربهێنن.
سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی داوایكردووە دەستەواژەی هەرێمی كوردستان بەكاربهێنرێت و ئاماژەی بەوەكردووە ئەم دەستەواژەیە بەفەرمی لە دەستووری عێراقیشدا چەسپاوە.