وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم كتێبەكەی سوڵتان هاشمی قەدەغە كرد
07:32 - 20/11/2021
"زەمەن"
وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان، ئەو كتێبەی قەدەغە كرد كە لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب نمایشكرابوو، كە چاوپێكەوتنە لەگەڵ سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری بەعس.
لە كتێبەكەدا سوڵتان هاشم لە باسی ئەنفالدا نكوڵی لەوەكردووە ئەنفال دژی هاوڵاتیانی هەرێم بووبێت و وتویەتی دژی هێزی پێشمەرگە بووە.
وەزارەتی رۆشنبیری لە رونكردنەوەیەكدا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: پاش ئەوەی لەلایەن یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکرانەوە کەکتێبێک لەپێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری سلێمانی نمایشکراوە بەناوی (سلگان هاشم، ژاكرە الحروب وٲسرارها) کەدیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن د. علی السعدی سازدراوە. ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) کۆکرایەوە.
دەقی رونكردنەوەكە:
ڕونکردنەوەیەک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە
پاش ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکراینەوە کەکتێبێک لەپێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری سلێمانی نمایشکراوە بەناوی (سلگان هاشم، ژاكرە الحروب وٲسرارها) کەدیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن د. علی السعدی سازدراوە.
لەدیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجامدرابێت بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.
پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتمان لەپێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) کۆکرایەوە.
ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە مێژوو و فەرهەنگی گەلەکەمان ڕێگەنادەین هیچ شتێک کەمێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت بڵاو بکرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
2021/11/20