پرۆژه‌ی رووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود له ته‌واوبووندایه
06:13 - 20/11/2021
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كاره‌با سلێمانی رایگه‌یاند: پرۆژەی
دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ شەقامی مەلیک مەحمود ٧٠٪ کارەکانی تەواو بوە.
ئەمڕۆ شەممە، ئەندازیار سالار حسام
ا‌لدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی پرۆژەی بەژێرزەویکردنی (under ground) کارەبای
بەردەوامی شەقامی مەلیک مەحمودی بەسەرکردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كاره‌با سلێمانی ده‌ڵێت: پرۆژەی دابینکردنی کارەبا بەردەوام
بۆ تۆڕی رووناکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان کە جگە لە
بەخشینی سیمایەکی جوان بەشەقامەکە کاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەلامەتی شۆفێران.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، لە ئێستادا
٧٠٪ شەقامەکە کارەبای بەردەوامی بۆ دابین کراوە و بەم نزیکانە هەمووی تەواو دەبێت.