849 جیهان

پشیلەیەكی چوار گوێچکە بووه‌ته‌ جێی سه‌رنج

03:13 - 20/11/2021

"زه‌مه‌ن"

میداس ناوی ئەو پشیلەیەیە کە بە چوار گوێچکەوە لەدایکبووە و بووەتە جێی سەرنجی بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

جانیس دۆشەمەجی خاوەنی پشیلەکە لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە مانگێک بەر لە ئێستا ھاوڕێکانی ئەم پشیلەیەیان دۆزیوەتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا ئەم پشیلەیەی گرتووەتەخۆی و ناوی لێناوە میداس.

دۆشەمەجی وتی: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا میداس ناوبانگێکی باشی پەیدا کردوە، لە ماوەی ھەفتەیەکدا ژمارەی فۆڵۆوەرەکانمان ١٩ ھەزار و لە ماوەی چوار ھەفتەدا ٧٥ ھەزاری تێپەڕاند.

رەشاد نووری ئاسڵان دەربارەی ئەم حاڵەتەی میداس، پزیشکی ڤێتەرنەری، رایگەیاند: لە لێکۆڵینەوەکانمدا ھیچ حاڵەتێکی ھاوشێوەی میداسم نەبینیوە. جگە لە گوێچکەکانی ئێسکی چەناگەشی کەمێک لەدواوەیە و بەھۆی ئەوە بەردەوام زمانی دەردێنێت. بەڵام ئەمە لە کاتی خواردندا کێشەی بۆ دروست ناکات.

وتیشی: ھەروەھا کلکیشی لە کلکی پشیلەیەکی ئاسایی کورتترە. پێموایە پێکھاتەی مێشکیشی جیاوازە چونکە زۆر بایەخ بە دەوروبەری دەدات و بەھیچ شێوەیەک حەزی لە میاواندن بە دەنگی بەرز نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن