ئه‌مرۆش له‌نزیك پردی سه‌یداوای هه‌ولێر كه‌سێك كوژرا
02:18 - 20/11/2021
زه‌مه‌ن- هه‌ولێر
له‌شاری هه‌ولێر
شەڕ لە نێوان دوو كه‌س روویداوە و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ێ) کە
چەقۆی بەرکەوتووە و گیانیلەدەست.
په‌یامنێری
"زه‌مه‌ن" له شاری هه‌ولێر له زاری ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بڵاویكرده‌وه
كه ئه‌وان دوای ئەوەی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە گەڕەکی سێتاقان ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ
گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشدا، ھێزەکانیان بۆیاندەرکەوتووە کە شەڕەکە لە نێوان دوو ھاوڕێدا روویداوە و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی (ش. ج. ێ) کە چەقۆی
بەرکەوتووە و گیانیلەدەست داوە.
دەشڵێت، "ھێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
پارێزگای ھەولێر لە ئێستادا لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە
دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له پرێس كۆنفرانسێكدا كه په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" ئاماده‌یی بوو، له‌باره‌ى ئه‌و چه‌ند حاڵه‌تى كوشتنه‌ى ڕۆژانى ڕابردوو له هه‌ولێر ڕوویان دا، ڕایگه‌یاند: "له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و له هه‌موو وڵاتێكدا ڕووداوى له‌و جۆرانه ده‌بن، ڕاسته ڕووداوى زۆر ناخۆشن".
وتیشى: "ئێمه هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌كى بێمۆڵه‌تمان ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام بوو و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كى ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیشدا گیرا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه واقیعى وڵاتى ئێمه، له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین به به‌رده‌وامى شه‌ڕ و شۆڕى تێدابووه، كاریگه‌ریی ئه‌وه‌ى هه‌یه كه به ئاسانى چه‌ك ده‌كه‌وێته ده‌ست هاووڵاتییان، ئێستاش یاساى هه‌ڵگرتنى چه‌ك له هه‌مواركردنه‌وه‌دایه و به جۆرێك ئاماده‌كارى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ڕێوشوێنه‌كان توندتر بكرێن".
ئومێد خۆشناو باسى له‌وه‌ش كرد: "ئه‌و ڕووداوانه‌ى ڕوویان دا، ڕووداوى نه‌خوازراون و وه‌كوو حكوومه‌ت و پارێزگاریش زۆر پێى نیگه‌رانین، به دڵنیاییه‌وه ڕێكارى یاسایی ده‌گرینه به‌ر".