لەهەولێر ژنێك 32 دهفتهری چهند كهسێك دهبات
12:53 - 20/11/2021
زهمهن – ههولێر
ئافرهتێك له
ههولێر بڕی (32) دهفتهر دۆلاری هاونیشتیمانیان دهبات و، دوای چەند رۆژێك لەڕووداوێكی
تەمومژاویدا گیان لەدەست دهدات.
كهمێك بهر له ئێستا ژمارەیەك هاووڵاتی لەشاری هەولێر كۆبوونەوەو
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: بڕی 320 هەزار واتە "32 دەفتەر"
دۆلاریان داوەتە ژنێك كە متمانەیان پێی هەبووەو لەچەند رێكخراوێك چالاكی هەبووەو چەند
لێپرسراوێكی باڵا لەپشی بوون، بەڵام بەوپارەیەی ئەوان لەشەڕی داعشدا هاوكاری پێشمەرگەی
كردوەو دواتریش كەسوكاری پێشمەرگە، دوا چالاكیشی هاوكاریكردنی چەند ماڵێكی زیانلێكەوتوی
گوندی كۆری و شاری زێڕینی هەولێری كردوە كە بەهۆی لافاوەوە زیان بەركەوتوە.
ئهو
هاونیشتیمانیانه له قسهكانیاندا ئهوهشیانخسته روو بەو پارەیەش بەناوی كاری خێرخوازیی و هاوكارییەوە پارەی داوەتە
پێشمەرگەو دواجاریش هاوكاری زیانلێكەوتوانی لافاوەكەوەی هەولێری كردوە، پێشنیوەڕۆیەك چەند كەسێكی خۆی سەردانیان
كردوەو دواتر روداوێكی تەمومژای روویداوە، نازانرێت خۆی سوتاندوە یان سوتێنراوەو
دواتر گیانی لەدەستداوە، بۆیە هیچ كەسێكی نیە كە پارەكەی لێوەربگرنەوە.
لەبارەی پێدانی
پارەكەش دەڵێن: تیاماندابووە پارەیداوە، هەبووە ئۆتۆمبێلی پێداوە، بەڵام بەپارەی ئێمە
گوایە كاری خێرخوازی كردوەو كەسانێكی تری لەپشتە كە كەسی نزیك و دوورین.
لەبەشێكی تری كۆنگرەكەدا
راشیانگەیاند: بەدوو بەش پارەی وەرگرتوە، گوایە رێكخراوێكەو دوای پێدانی پارەكە
مانگانە 800 دۆلاریان پێدەدرێت، بەڵێنیشی داوە بەنزیكترین كات پارەیان پێبداتەوە.
ئەو هاونیشتیمانیانه
گلهییان له پۆلیس ههیه و باسی ئهوهیانكرد كه بۆ تۆماركردنی سكاڵا سەردانی
بنكەی پۆلیسیان كردوە، بەڵام لەبنكەی پۆلیس هیچ سكاڵایەكیان لێوەرنەگیراوەو كێشەكە
وەك خۆی ماوەتەوە.