پیاوێك له به‌رازیل له‌یه‌ككاتدا 10 ژنی هه‌یه
09:10 - 20/11/2021
زه‌مه‌ن -
جیهانی
نمایشکارێکی بەرازیل
لە رقی "تاکژنی" بە یەکجار 9 ژن دەهێنێت، كه پیاوه‌كه كاری نمایش‌کردنی
جلوبەرگ دەکات.
به‌گوێره‌ی میدیا
به‌رازیلییه‌كان، ئارسه‌ر ئۆرسۆ، نمایشكاری جلوبه‌رگی به‌رازیلی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه
به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له رۆژێ "خۆشه‌ویستی ئازاد" سازكرد.
ئاهەنگی مارەبڕینەکە
لە کەنیسەیەکی شاری ساوپاولۆ بەڕێوەچوو.
پیاوەکە ناوی
ئارسەر ئۆرسۆیە و پێشتر ژنێکی هەبوو. بە رەزامەندیی هاوسه‌ره‌كه‌ی، بڕیاریدا 9 ژنی
دیکە پێکەوە بهێنێت و زەماوەندیی هەموویان پێکەوە لە یەک رۆژدا بکات.
میدیاكانی به‌رازیل
زانیاری ئه‌وه‌یان خسته روو كه به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م ئارسه‌ر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ
لونا كازاكی كردووه و كاتێك له مانگی هه‌نگوینی بوون، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر
ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه 9 ژنی تر وه‌ك هاوسه‌ری نوێی ئارسه‌ر بۆ خێزانه‌كه‌یان زیاد
بكه‌ن، به‌مه‌ش ژماره‌ی هاوسه‌ره‌كانی ئه‌و نمایشكاره‌ی جلوبه‌رگی به‌رازیلی بوون
به 10 هاوسه‌ر.
فره‌ژنی دیارده‌یه‌كی جیهانیه‌و له كیشوه‌ره‌كانی باكورو باشوری ئه‌مریكا، یاسای وڵات و ویلایه‌ته‌كان جیاواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه. هه‌ندێك قه‌ده‌غه‌ی كردووه هه‌ندێكیش ئه‌و مافه‌ی به پیاوان داوه.