هۆشدارییه‌ك بۆ ڕایگشتی.. نرخی دەرمان بەرز دەبێتەوه
09:57 - 19/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداری ده‌دات كه نرخی ده‌رمان به‌رزده‌بێته‌وه
و حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش به‌رپرسیان له‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه.
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕه‌یی تایبه‌تی خۆی له
فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌گرتنه به‌ری ڕێكاری په‌رله‌مانی و
سوود وه‌رگرتن له مادده‌ی (٥٦) له یاسای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠٢١) و مادده‌ی (٥٦)
له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لیژنه‌ی ته‌ندروستی
و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیمان ئاگادار كردنه‌وه كه به‌هۆی ته‌نده‌رێكی نوێ بۆ ستیكه‌ری
ده‌رمان، نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته نه‌ندراوه.
ده‌شڵێت، بێ شك لێره‌وه ڕایده‌گه‌یێنم، ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌نده‌ری ستیكه‌ره‌ی
ئێستای وه‌زاره‌ت ڕانه‌گیرێت، نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌بێته‌وه، و به‌رپرسی یه‌كه‌میش
له‌م بابه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له ئێستادا مانگانه نزیكه‌ی
(٤٠) ملیۆن ستیكه‌ر دروست ده‌كرێت، و پێشتر بۆ (٣) سێ ستیكه‌ر ته‌نها (١) یەک سه‌نت
وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئێستا دروستكردنی ستیكه‌ر دراوه به كۆمپانیایه‌ك، كه بۆ هه‌ر
ستیكه‌رێك (٥) پێنج سه‌نت وه‌رده‌گرێت.
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "به‌م شێوه‌یه پێشتر یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر به (١٥٦) سەد پەنجا و
شەش دۆلار دروستكراوه، و ئێستا هه‌مان بڕ به (٢٩٥٠٠) بیست و نۆ هەزار پێنج سەد دۆلار
دروست ده‌كرێت؛ واتا، (٤٠) چل ملیۆن ستیكه‌ر تێچووه‌كه‌ی ده‌كاته (١،٦٠٠،٠٠٠) یەک
ملیۆن و شەش سەد هەزار دۆلار".
كاروان گه‌زنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له به‌رامبه‌ردا، نرخی ده‌رمان
له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان لابردراوه، و كۆمپانیاكانیش ئازادانه ده‌یفرۆشن و ده‌توانن
به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاد بكه‌ن. به‌م شێوه‌یه هاووڵاتییان
باجی ئه‌م كاره هه‌ڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ده‌ن، كه به دڵنیاییه‌وه
له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و گروپێكدا ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان سكاڵای یاسای تۆمار ده‌كه‌ن
له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و "هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش بیه‌وێت نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان
به‌رز بكاته‌وه، و ناو و ڕه‌چه‌ته و ته‌نده‌ر و هه‌موو دۆكیمێنته‌كانیش لامان
پارێزراون و ڕاده‌ستی داواوكاری گشتی ده‌كه‌ین به زووی".