کەشناسی کاتی بارانی سبەینێی دەستنیشانکرد
09:23 - 19/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند،
سبه‌ینێ له‌كاته‌كانی به‌یانییه‌وه ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ور و بارانبارین ده‌ستپێده‌كات،
له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له هه‌ندێك ناوچه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پێشبينى ده‌كرێ سبه‌ى شه‌ممه له كاته‌كانى به‌يانيه‌وه ئاسمانى ڕۆژئاوا
و باكوری هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى نمه باران له‌و
ناوچانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
پاشان ئاسمانى هه‌رێم به‌ته‌واوى ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارينى كه‌مێك
به‌فر له ناوچه شاخاويه‌كانى باكور و بارينى كه‌مێك به‌فر له حاجى ئۆمه‌ران.
كه‌شناسی هه‌رێم
پێشبینی كردووه، سبه‌ینێ له دوای نيوه‌ڕۆوه باران له‌ناو سه‌نته‌رى شارى دهۆك
ببارێ و له‌كاته‌كانى ئێواره‌و شه‌ودا كه‌مێك نمه باران له‌هه‌ندێك له ناوچه‌كانى
گه‌رميان سلێمانى و هه‌ولێر ببارێ.