چوار ڕۆژە كچێكی 13 ساڵ بێسەروشوێنە
05:49 - 19/11/2021
زهمهن_سلێمانی
ماوەی چوار ڕۆژە كچێكی تەمەن 13 ساڵ لە قەزای كۆیەی
سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.
عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری
پۆلیسی كۆیە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە كۆیە ماوەی چوار ڕۆژە كچێكی تەمەن 13 ساڵ
بە ناوی شەیما محەمەد بێسەروشوێنە و هێزەكانی پۆلیس لە هەوڵی گەڕاندان بۆ
دۆزینەوەی ئەو كچە.
باوك و دایكی كچەكە بانگەوازیان كردووە كە كچەكەیان
چووەتە دەرەوە بەنیازی ئەوەی بچێت بۆ لای هاوڕێیەكی وانە بخوێنێت، بەڵام نەهاتووەتەوە
و ڕفێندراوە، بەڵام نازانن لە كوێیە و سكاڵایان لای پۆلیس تۆمار كردووە، داواش
دەكەن هەر كەس زانیاری لەسەر كچەكەیان هەیە ئاگاداریان بكەنەوە.