رێژەی توشبون نزیكه‌ی 95% دابەزیوە بەراورد بە چوارمانگی رابردوو
04:51 - 19/11/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
به‌پێی نوێترین ئاماری توشبووانی كۆرۆنا له
عێراق، ماره‌ی توشبوون به‌راورد به چوار مانگی رابردوو، به رێژەی نزیكه‌ی 95% دابەزیوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق دوایین ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی
ئاماره‌كه، له 24 كاتژمێری رابردودا 789 توشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراون و 21 كه‌سیش
گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی توشبون له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له دابه‌زین كردووه
و به‌راورد به چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر به رێژەی نزیكه‌ی 95% دابەزیوە
كه ئه‌و كاته زیاتر له 13 توشبوو له رۆژێكدا ده‌ستنیشان ده‌كران و له ئێستادا
ژماره‌ی توشبوون بۆ خوار هه‌زار دابه‌زیوه.
مانگی تەموزی رابردوو ژمارەی تووشبوانی رۆژانە گەیشتە
بەرزترین ئاست لە عێراق و هەرێم و بەجۆرێک لەئاستی چوار پارێزگاکەی هەرێم توشبونی رۆژانە
٣ هەزارو ٥٠٠ حاڵەتی رۆژانەی تێپەڕاندو لە ئاستی عێراقیش ١٣ هەزارو پێنج سەد
تووشبوی رۆژانەی تێپەڕاند.