شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه
04:10 - 19/11/2021
زه‌مه‌ن_به‌حره‌ین
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی
"دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021" له‌گه‌ڵ شاندێكی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی
ستیفن لەڤگرۆڤ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیستمانیی بەریتانیا كۆبوه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه بەشداری
پانێلێکی تایبەت دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 مه‌سرور
بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری پانێلێکی تایبەت دەربارەی ئاسایش
و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ده‌كات. لە پانێلەکەدا، چەندین کەسایەتی و
بەرپرسانی ئەمنی و ڕاگەیاندنکاران ئامادە دەبن.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور
بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له
"دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021" به یاوه‌ری شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری
پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گه‌یشته مه‌نامه‌ی
پایته‌ختی به‌حره‌ین.