جارێكی دیكه له هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل شه‌ڕه ته‌قه رویدا
04:05 - 19/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
به‌یانی
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌هۆی راگرتنی ئۆتۆمبێل شه‌ڕه ته‌قه رویدا و دوو هاوڵاتی
برینداربوون.
په‌یامنێری
"زه‌مه‌ن" له هه‌ولێر ریگه‌یاند، ئەمڕۆ هەینی، دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێرێک و چەند دەستگێڕ و کاسبکارێکی
شاری هەولێر لەبەردەم بازاڕی نیشتمان ڕوویداوە و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س
برینداربوون.
وتیشی، روداوه‌كه كاتێك
رویداوه، شۆفێره‌كه ویستویه‌تی ئۆتۆمبێلەکەی لەو شوێنەدا ڕابگرێت، دوای ئه‌وه‌ی
ئه‌و كاسبكارانه ناڕازیبوون، شۆفێره‌كه رۆیشتوه و دواتر له‌گه‌ڵ چەند کەسێکدا
گەڕاوەتەوە بۆ شوێنەکە و تەقەیکردووە و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربوون.
ئه‌وه له كاتێكدایه، شه‌وی
رابردوو له‌سه‌ر راگرتنی ئۆتۆمبێل له گه‌راجی چێشتخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر شه‌ڕ
رویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران.