كهشناسی وادهی بارانی له ناو شارهكان ئاشكراكرد
11:18 - 19/11/2021
زهمهن – ههرێمی
كوردستان
کەشناسی بڵاویكردهوه پێشبینی بارانبارین لە رۆژانی
شەممە تاوەکو دووشەممەی داهاتوو دەکات و رایدەگەیێنێت، رۆژى دووشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە
لەسەر ناوچەکە زیاد دەکات و بارانبارینى مامناوەند لە تەواوى ناوچەکە دەبارێت.
دهقی راگهیهنراوهكه:
بەشى پێشبینى
/18-11-2021
درێژبوونەوەى
نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکەمان .رۆژى شەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان
ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پاشان بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە
بارانى کەم لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و پاشان باران بارین لەسەر هەندێ لە بەشەکانى
سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەشێوەیەکى پچڕ
پچڕ.وە لووتکەى ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەرى بەفرێکى کەمى دەبێت .
رۆژى یەک شەممە
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە
لە هەندێ کاتدا سەنتەرى پارێزگاکان تەنها نیمچە هەور دەبێت.
رۆژى دووشەممە
کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات و باران بارینى مامناوەند لە تەواوى
ناوچەکەمان دەبارێت و هەندێ ناوچە لە بەشێک لە ناوچەکان لێزمەبارانى دەبێت.
خێراى باش لە
کاتى باران بارین زیاد دەکات و پلەکانى گەرما بە تایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما بە
نزیکەى 3-5 پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە رۆژى سێ شەممەلە کاتەکانى بەرەبەیان کاریگەرى
ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاى دێت .