نرخی نه‌وت له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌رزبۆوه
08:44 - 19/11/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌به‌راورد به دوێنێ به به‌راو
به‌رزبۆوه.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 81 دۆلار‌و 85 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 79دۆلار‌و
72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ دوو دۆلار نرخه‌كه‌ی كه‌متر بوو.
له رۆژی 27ی 10ی
مانگی رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی
به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوودا.