ئەو كۆچبەرەی لەبەریتانیا خۆی تەقاندەوە باوكی عێڕاقیەو دایكی سورییەو ئاینی خۆشی گۆڕیوە
09:50 - 18/11/2021
"زهمهن"
كاوە ڕەش - بریتانیا
یەكشەممەی ڕابردوو،
پەناخوازێكی شكست خواردوو بەناوی عیماد جەمال سولێمان، تەمەن ٣٢ ساڵ، لەبەردەم نەخۆشخانەی
ژنان لەشاری لیڤەرپوڵ، خۆی تەقاندەوە.
هەرچەندە پۆلیسی
شارەكەو دەزگای هەواڵگری بەریتانیا (ئێم ئای فایڤ) كردەوەكەیان بەتیرۆرستی ناساندوە،
بەڵام هێشتا ڕوون نیە كەپەیوەندی بەهیچ گروپێكی تیرۆرستیەوە هەبێت و وەچ هۆكارێك لەپشت كردەوەی ئەوپەناخوازەوه هەبووە.
عیماد سولێمان،
لەسالی ٢٠١٤وە هاتۆتە بەریتانیاو داخوازی مافی مانەوەی كردوە، بەڵام كەیسی پەناخوازی
ڕەتكراوەتەوە. ئەو كەخۆی بەخەڵكی سوریا ناساندوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ بڕوای بەو
نەكردوە كەخەڵكی سوریا بێت. هەرچەندە ئەوەی ڕاگەیاندوە كەباوكی عێڕاقیەو دایكی خەڵكی
سوریایەو، زۆربەی ژیانی لەعێڕاق بەسەربردوە، بەڵام متمانەیان پێ نەكردوە.
دوای چەندین
جار ڕەتكردنەوەی داخوازی مانەوەی ساڵی ٢٠١٧ لەسەردەستی ژن و مێردێكی مەسیحیەوە، ئاینی
خۆی لەئیسلامەوە، دەگۆڕێت بۆ مەسیحی.
هەرلەبەر نەبوونی
شوێنی ماناوەش، ماوەی ٨ مانگ لەماڵی ئەو ژن و مێردە مەسیحیە دەژی بێ بەرامبەر و لەلایەن
كەنیسەیەكی شاری لیڤەرپوڵیشەوە هاوكاری دەكرێت، وەك بەشێك لەكۆچبەرانی دیكە.
بەپێی ڕاگەیاندنه بەریتانییەكان بێت، پێ دەچێت ئەو پەناخوازە بەهۆكاری چاوەڕوانی زۆرو ئەو ناكۆكیەی
لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هەیبوە، ڕەنگە ئەوە پاڵنەری بن، بۆ كردوە خۆكوژیەكەی لەبێ هیوای بۆ
بەدەستهێنانی مافی مانەوە لەبەریتانیا.
هەرچەندە لەگەڵ
گۆڕینی ئاینەكەی، هاوكات ناوی خۆشی بۆ ئینزۆ فێراری گۆڕیوە، كەناوێكی دوورترە لەناوی
موسڵمانان تابتوانێت لانی كەم بەهۆی گۆڕینی ناوه ئاینەكەی، مافی مانەوە وەربگرێت.
لالەیەكی دیكەوە
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، بەهۆی هەبوونی كێشەی دەرونیی و ڕاوەشاندنی چەقۆیەكی گەورە لەناو
خەڵكی، كەیسەكەی ڕەتكراوەتەوەو متمانەشیان پێ نەكردوە كەخەڵكی سوریا بێت.
بەگوتەی ئەو
دووهاوسەره مەسیحیەی ٨ مانگ لایان ژیاوە، ئەو كۆچبەرە هەرگیز باسی كردەوەی تیرۆرستی
و ئیسلام و شتی وای نەكردوە.
ئەوان دەڵێن،
دوای ٨مانگ ئاگادارمان كردوە بۆ ئەوەی بتوانێت شوێنی مانەوەی وەربگرێتەوە، لەگەڵ ٣٥ پاوەنی هەفتانە ئەگەربێت و داخوازی پێداچونەوە بەكەیسەكەیدا بكات، لەوەزارەتی
ناوخۆ.
شوفێری ئەو
تاكسیەی عیمادی گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی ژنان لەشاری لیڤەرپوڵ دەڵێ، دوای نزیكەی
٧خولەك لەسواربونی ئەو خۆكوژە، تەنها دوو ووشەی قسەكردوە، كەئەویش (نەخۆشخانەی ژنان)، كاتێك گەیشتۆتە بەڕدەم نەخۆشخانەكە دەڵێ، هەستم بەڕووناكیەكی نامۆ كرد لەلای
سەرنیشنەكەوە لەپشتەوە، منیش دەرگاكەم لای خۆمەوە، لێ قفل كردو خۆم بەپەلە هاتمە دەرەوە
ڕاستەوخۆ تەقینەوەیەك لەناو تاكسیەكەم و لەلای سەرنیشنەكە ڕویدا.
دەزگای هەواڵگری
بەریتانیا ڕایگەیاندوە، لەوكاتەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی لەئەفغانستان كشاونەتەوە،
هۆشداری كردەوەی تیرۆرستیان لەخۆرئاوا داوە. دەڵێن پیشبینی دەكەن لەچەند مانگ و هەفتەی
دیكەشدا، ئەگەری كردوەی تیرۆرستی هەبێت.
هەرسەبارەت بەو
ڕووداوە خۆكوژیەی ئەو پەناخوازە، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كەنیسەكانی بەریتانیا تۆمەتبار
دەكات، بەهاوكاری كردنی پەناخوازان بۆ گوڕینی ئاینەكانیان، و دەڵێ، كەنیسەكان بۆ یاری
كردن بەسیستەمی كۆچبەری لەگۆڕینی ئاینی پەناخوازان بۆ مەسیحیەت تۆمەتبارن، هەروەک بەشێك لەقاچاخچیەكانیش،
ئامۆژگاری كۆچبەران دەکەن، بۆ ئەوەی خۆیان بەمەسیحی بناسێنن و هانا بۆ حەزرەتی 'عیسا
بەرن' بۆ ئەوەی مافی مانەوە وەربگرن.
بەپێی ئامارێك،
كەڕ ۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە، لەماوەی ڕابردوودا، زیاد لە دووسەد
پەناخواز كە لە ووڵاتانی ئیسلامیەوە هاتوون، ئاینی خۆیان لەئیسلامەوە بۆ مەسیحیەت گۆڕیوە،
كەتێدا ئامانجیان لێی بەدەستهێنانی مافی مانەوەیە لەووڵاتی بەریتانیا.
بەشێكیان بانگەشەی ئەوە
دەكەن، لەئەگەری ناردنەوەیان ژیانیان دەكەوێیە مەترسیەوە.