په‌یامێك له مسرور بارزانییه‌وه له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كان
09:28 - 18/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا خۆشحاڵی خۆی به‌بۆنه‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كۆچبه‌ران له‌سنوره‌كانی بیلاڕوسیاوه بۆ هه‌ولێر ده‌ربڕی
و رایگه‌یاند، "به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی و
هاوبه‌شه‌كانمان، بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵی
خۆیان".
مه‌سرور بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی،
"خۆشحاڵم به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه له سنوری
نێوان بێلاروس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردبو، چیرۆكه‌كانیان یارمه‌تی هه‌وڵه‌كانمان
ده‌دات بۆ دڵنیابون له دوباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی فیدڕاڵی و هاوبه‌شه‌كانمان، بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت
بگه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆیان، هه‌روه‌ها سوپاسی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه و لایه‌نه‌كانی
حكومه‌ت و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان ده‌كه‌م بۆ كارئاسانیكردنیان له
گه‌ڕانه‌وه‌ی ھاوڵاتییه‌كانمان".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 431 كه‌س له‌كۆچبه‌رانی سنوره‌كانی بیلاڕوسیا
و پۆڵندا گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.