له گه‌راجی چێشتخانه‌یه‌كی هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران
08:14 - 18/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر پارككردنی
ئۆتۆمبێل لە
گەراجی چێشتخانەیەک دوو كه‌س كوژران.
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای هەولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای
ئەوەی ئەمشەو ڕێکەوتی 18/11/2021 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
ئاگادار کرانەوە کە شەڕێک لە شەقامی (100 مەتری) نزیک فڕۆکەخانە ڕووی داوە، دەستبەجێ
گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح.
ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداون و دوای لێکۆڵینەوەی
ورد، زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.