بافڵ تاڵه‌بانی بڕیاری دانانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ركرد
08:09 - 18/11/2021
زه‌مه‌ن_كه‌ركوك
بافڵ تاڵه‌بانی به نوسراوی فه‌رمی بڕیاری بده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی
مه‌ڵبه‌ند له سنوری پارێزگای كوركوك ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوسراوێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه واژۆی
بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، بڕیاردراوه به دانانی ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود
به لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوی رێكخستنی كه‌ركوك كه سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی ناوه‌ندی
شاری كه‌ركوك ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بڕیاردراوه
به‌دانانی هیوا عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د به لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 17ی رۆژئاوای كه‌ركوك
كه سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی پێكدێت له هه‌ریه‌ك له قه‌زای دوبس، ناحیه‌ی پردێ،
ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، ناحیه‌ی شوان و كۆمیته‌ی كانی دۆمه‌ڵان.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، بڕیاردراوه به‌دانانی ئا‌ڤێستا محه‌مه‌د
عزه‌دین به لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 18ی رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك كه سنوره‌كه‌ی پێكدێت
له قه‌زای داقوق، ناحیه‌ی له‌یلان، ناحیه‌ی تۆپزاوا، ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر.