484 کوردستان

وته‌بێژی حكومه‌ت: زیاتر لە 10 قاچاخچی دەستگیرکراون

07:43 - 18/11/2021

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر


وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەکاتی گەڕانەوەی کۆچبەرانی کورد لە بیلاڕوسیاوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بەقاچاخبردنی هاوڵاتییان زیاتر لە 10 کەس دەستگیرکراون.

 
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تا ئێستاش ناونوسین بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییانی هەرێم لە بێلاڕوسیاوە بەردەوامە و ئەوانەشی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە لە %95ی دانیشتووی هەرێمن”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر کەسێک بە فێڵ و قاچاخی بیەوێت خەڵکی هەرێم بباتە دەرەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەستگیردەکرێت و تا ئێستاش زیاتر لە 10 قاچاخچی دەستگیرکراون

وتیشی، “حکومەتی هەرێم پلانێکی جدی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کۆچکردن و لیژنەی پێویست لێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی کۆچ و خۆشمان هەستمان بەوە کردووە، دیاردەی کۆچ لە هەرێم سەریهەڵداوەتەوە”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن