655 کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری راگه‌یاند

07:18 - 18/11/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی رایگه‌یاند، ژمارەی ئەوانەی سەردانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانە دەکەن بەڕێژەی ٣٠٪ بۆ ٤٠٪ کەمی کردووە.


د.پشده‌ر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نەخۆشخانەی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری رایگه‌یاند، دوانزە ڕۆژ پێش ئێستا پێشنیارێکم کرد ئەگەر بۆ دە ڕۆژی تر ئەم پەتای وەرزی و کۆڕۆنایە کەم نەکات ئەوە باشترە بۆ ماوەی دە ڕۆژ دەوامی خوێندنگاکان ڕابگیرێت.

د. پشده‌ر مژده‌ی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبێت ژمارەی ئەوانەی سەردانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانە دەکەن بەڕێژەی ٣٠٪ بۆ ٤٠٪ کەمی کردووە،  ئەوانەشی پێویستیان بە داخڵ کردن هەیە لە نەخۆشخانە بەهەمان شێوە بەڕێژەی ٣٠٪ بۆ ٤٠٪ کەمی کردووە.

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، دابەزینی ئەو ڕێژەیە پەیوەندی بەدرووستبوونی بەرگری ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵانه‌وه‌یه‌ بۆ ئەو پەتایانە لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا بێت بۆ هەوایەکی تاڕادەیەک شێدار .

ده‌شڵێت، داکۆکیکاری سەرسەختی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردنین،لە حاڵەتی زۆر پێویست و ناچاریدا نەبێت هەرگیز پێشنیاری داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان ناکەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن