عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هه‌نگاوێكی "نادروستی" حكومه‌ت ئاشكراده‌كات
06:53 - 18/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به پێدانی كامێرای دیاریكردنی
تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل به‌كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌م ھه‌نگاوه‌ش كارێكی "نادروسته"
چونكه سزا نادرێته كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڕێوبردن و كۆكردنه‌وه‌ی داھات و به‌كارھێنانه‌وه‌ی
بۆ خزمه‌تی گشتی، ئه‌ركی حكومه‌ته.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
ده‌ڵێت، "پێشتر كاری عه‌ریزه نوسین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ھاتوچۆ له
چه‌ند كه‌سێكی ھه‌ژار وه‌رگیرایه‌وه كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ربو، درا به كۆمپانیا‌و
نرخكه‌ی چه‌ندین قات له سه‌ر ھاوڵاتی زیادكرا، ئێستاش بڕیاردراوه به پێدانی كامێرای
دیاریكردنی تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل به‌كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌م ھه‌نگاوه‌ش به‌كارێكی
نادروست ده‌زانم، سزا نادرێته كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڕێوبردن و كۆكردنه‌وه‌ی داھات و
به‌كارھێنانه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تی گشتی ئه‌ركی حكومه‌ته، پێشتر له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه
ئه‌م دۆسیه‌م جوڵاند، له‌بری گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ر، ڕه‌تكرایه‌وه‌و وتیان شتی وا نیه،
به‌ڵام ئێستا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كاركه بچێته قۆناغی جێبه‌جێكردن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
"گرێبه‌ستكراوه بۆ پێدانی كامێرای دیاریكردنی تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل به كه‌رتی
تایبه‌ت، له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا ته‌واوی پارێزگای سلێمانی ده‌درێته كۆمپانیایه‌ك
به‌ناوی Early future، كۆمپانیاكه 225 كامێرا بۆ سه‌رتاسه‌ری سلێمانی
داده‌نێت، 420 ئۆتۆمبێل بۆ حكومه‌ت ده‌كڕێت، 53 ملیار دینار خه‌رجده‌كات، له 500 ڕۆژدا
كامێرا‌كان ده‌كه‌وێته‌كار".
ده‌شڵێت، "ئێستاش
بیناكه‌ی له نێو هاتوچۆی سلێمانی له قۆناغی كۆتاییدایه، 80٪ داھاتی كامێرا بۆ
كۆمپانیایه‌و 20٪ بۆ حكومه‌ت، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا كۆی خه‌رجیه‌كانی ده‌رھێنایه‌وه
ڕێژه‌كه پێچه‌وانه ده‌كرێته‌وه، گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ 15 ساڵه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "كامێرای ھاتوچۆ نابێت، نابێت
بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت چونكه، ئه‌مه خزمه‌تگوزاری نیه، سزایه بۆ تیژڕه‌وی و
سزاش نادرێته كه‌رتی تایبه‌ت، ئایا حكومه‌ت ناتوانێت خۆی ئه‌م كامێرانه دابین
بكات، له بنه‌ڕه‌تدا فكره‌ی كامێرای ھاتوچۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تیژڕه‌ویه نه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی
پاره بۆ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت، جارێ وه‌رگرتنی پاره‌ی كامێرای دیاریكردنی
تیژڕه‌وی ھیچ یاسایه‌كی نیه، چ جای ئه‌وه‌ی بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت، من ئه‌مڕۆ
جارێكی دیكه ئه‌م دۆسیه‌م داوه به داواكاری گشتی بۆ ڕاگرتنی و ڕێككاری یاسایی".