دوا مۆڵهت دهدرێت به مامۆستایان
05:50 - 18/11/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
وەزیرى پەروەردەى هەرێم رایگهیاند، تا کۆتایی
ئەم مانگە پێویستە سەرجەم مامۆستایان ڤاکسینیان وەرگرتبێت و دواى ئەو بەروارەش
بەڕێوەبەرى پەروەردەکان سەرپشک دەبن لە سزادانى مامۆستایان.
ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى
کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتی ڤاکسین بۆ
مامۆستایان بەروارى (1/12/2021)ـە و لە دوای ئەو بەروارە بەڕێوەبەری پەروەردەکان
سەرپشکدەبن لە شێوازی سزادانی ئەو مامۆستایانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتوە.
لەبارەى دابین کردنی سوتەمەنی بۆ خوێندنگاکانیش وهزیری
پهروهرده وتی، حکومەتی هەرێم رەزامەنی دەربڕیوە بۆ دابین کردنی حەوت ملیۆن لیتر
نەوت بۆ خوێندنگاکان، بەڵام تائێستا بەسەر پارێزگاکاندا دابەشنەکراوە.