431 کوردستان

قایمقامیه‌تی سلێمانی فروج فرێشی داخست

05:30 - 18/11/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە گەڕان و بەسەركردنەوەی شوێنە گشتییەكان بەردەوامە و بەهۆی پابەند نەبوون فروج فرێش لە گەڕەكی شێخ محیەدین داخرا .

 
لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی تەندروستی لە هەڵمەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2021.11.18) ی لیژنەكەیان، فروج فرێش لە گەڕەكی شێخ محیەدین داخرا .

هاوكات هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و هەبوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەكان لەشوێنەكەیدا، كۆگای شیرەمەنی ئازادی داخرا .

قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ڵێت، سلێمانی شاری هەمووانە و بەهەمووشمانەوە خزمەتی دەكەین، بۆیە لە كاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن