مەسرور بارزانی: عێراق دەتوانێت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا پشت بەخۆی ببەستێت
05:17 - 18/11/2021
زهمهن_ههولێر
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کارەبای
عێراق کۆبوونەوە و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوانیان لە پێناو باشترکردنی دۆخی
کارەبا تاتوێکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی
نۆڤێمبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە
عادل کەریم، وەزیری کارەبای عێراق کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی
پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا لە
پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە ڕێگەی سوود وەگرتن لە توانا بەردەستەکانی
هەردوولادا.
بهپێی راگهیهنراوی
كۆبوونهوهكه، وەزیری کارەبای عێراق، ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە لە هەرێمی
کوردستاندا بەدەستهاتوون لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا و ڕێگریکردن لە
زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕی نیشتمانیی کارەبا و بەکارهێنانەوەی ئەو گازانەی لە
کێڵەگانی نەوت دەسووتێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، کە دەکرێ لە ناوچەکانی دیکەی عێراقیشدا
سوودیان لێ وەربگیرێت.
ئاماژه بهوهشكراوه، سەرۆکی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی کارکردن لە سەر بەهێزکردنی ژێرخانی
ئابووری بەتایبەتی لە بواری وزە کردەوە، بە جۆرێک کە سوود لە سەرچاوە
جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنانی وزە وەربگیرێت، دووپاتیشی کردەوە کە لە عێراق، توانا و
شارەزایی و سەرچاوەی باش ھەن کە ئەگەر بە باشی سوودیان لێ وەربگیرێت، عێراق
دەتوانێت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، پشت بەخۆی ببەستێت.