ژن و پیاوێك له كه‌ركوك سه‌ربڕدران
02:51 - 18/11/2021
"زه‌مه‌ن"
ژن و مێردێك لە گەڕەکی
شۆراوى كه‌ركوك بەسەربڕاوی له نێو ماڵه‌كه‌یاندا دۆزرانەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بەیانی ئەمڕۆ
ژمارەیەک چەکدار چونەتە سەر ماڵێک لەگەڕەکی (شۆراوی پارتی) و ژن و پیاوێکیان
کوشتووە.
به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانیه‌كان،
هەر لەو ماڵەدا بڕێکی زۆر زێر‌و پارە دزراون و ئۆتۆمبێلەکەشیان دزراوە، بەڵام کەمێک
پێش ئێستا لەسەر دووسایدی پەنجاعەلی ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوەو رەوانەی بنکەی
پۆلیسی عروبە کراوە.
پیاوەکە ناوی ( ع.ف ) لەپێکهاتەی
کوردە، ژنەکەشی بەناوی ( ن.ب ) لەپێکهاتەی عەرەبە. پیاوەکە
فەرمانبەری شارەوانییەکانەو هاوسەرەکەشی مامۆستا بوە.