دوامۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی مامۆستایان
02:00 - 18/11/2021
"زهمهن"
وەزیرى پەروەردەى حكومهتی هەرێم، كۆتایی ئەم
مانگە وهك دوا واده دیاریكرد بۆ وهرگرتنی ڤاكسین لهلایهن گشت مامۆستایانهوه.
ئالان حەمە سەعید، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتی ڤاکسین بۆ مامۆستایان بەروارى (1/12/2021)ـە و لە دوای ئەو
بەروارە بەڕێوەبەری پەروەردەکان سەرپشکدەبن لە شێوازی سزادانی ئەو مامۆستایانەی
ڤاکسینیان وەرنەگرتوە.
لەبارەى دابینکردنی سوتەمەنی بۆ خوێندنگاکانیش
رایگەیاند، حکومەتی هەرێم رەزامەنی دەربڕیوە بۆ دابین کردنی حەوت ملیۆن لیتر نەوت
بۆ خوێندنگاکان، بەڵام تائێستا بەسەر پارێزگاکاندا دابەشنەکراوە.