كه‌شناسی واده‌ی شه‌پۆلێكی باران بارینی راگه‌یاند
01:42 - 18/11/2021
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی باران بارین ده‌كات له‌سه‌ره‌تای
هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد نزمە پاڵە پەستۆى
دەریاى ناوەڕاست بۆ سەر هه‌رێمی كوردستان درێژ ده‌بێته‌وه.
به‌پێی پێشبینیه‌كه، رۆژى شەممە لە
کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پاشان بۆ هەورى تەواو
لەگەڵ ئەگەرى نمەبارانى کەم لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و پاشان باران بارین لەسەر
هەندێ لە بەشەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى
سلێمانى بەشێوەیەکى پچڕ پچڕ. لووتکەى ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەرى بەفرێکى
کەمى دەبێت.
سه‌باره‌ت به رۆژى یەکشەممە ده‌ڵێت:
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان
هەیە لە هەندێ کاتدا سەنتەرى پارێزگاکان تەنها نیمچە هەور دەبێت.
رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە
لەسەر ناوچەکە زیاد دەکات و باران بارینى مامناوەند لە تەواوى ناوچەکە دەبارێت و
هەندێ ناوچە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمەبارانى دەبێت بە تایبەت ناوچە
شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: خێراى باش لە کاتى
باران بارین زیاد دەکات و پلەکانى گەرما بە تایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما بە
نزیکەى 3-5 پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە رۆژى سێ شەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان
کاریگەرى ئەو شەپۆڵە کۆتاى دێت .