وێنه؛ میت تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه‌ی له هه‌رێم راگه‌یاند
01:22 - 18/11/2021
"زه‌مه‌ن"
ئاژانسی
ئه‌نادۆڵی توركیا رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن میت و سوپای توركیاوه عەلی
حەیدەر کایتان هەیە کە ناوە نهێنییەکەی (فوئاد)ە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی په‌كه‌كه
تیرۆركراوه.
ئاژانسه‌كه باسیله‌وه‌كردووه
بۆ تیرۆركردنی عه‌لی حه‌یده‌ر كایتان، یەکێک لە درێژخایەنترین ئۆپەراسیۆنەکانی
بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" ئەنجامدراوە.
به‌پێی
ئه‌نادۆڵ، عەبدوڵا ئۆجەلان رێبه‌ری
زیندانیكراوی په‌كه‌كه، وا وەسفی عه‌لی حه‌یده‌ر كایتان کردووە لە دوای خۆی خاوەن
بڕیار بووە لە پەکەکەدا.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، بۆ تیرۆری
ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه لێکۆڵینەوەیەکی هەواڵگریی هەمەجۆر لەلایەن میتەوە
لەسەر کەیتان ئەنجامدرا کە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە بووە.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، لە
کاتێکدا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکاردەهێنرا، لە رێگەی
هەواڵگریی جیاوازەوە لە گۆڕەپانەکەدا زانیاری کۆدەکرایەوە و دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونێکی درێژخایەن، میت و سوپای
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە باکووری عێراق ئەنجام دا.
دوا بەدوای ئۆپەراسیۆنەکە لە
رێگەی زانیاری هەواڵگرییەوە دەرکەوتووه کە عەلی حەیدەر کایتان لەنێو ئەو کەسانەدایە
کە شه‌هیدكراون، به‌پێی هه‌واڵه‌كه.