حكومه‌تی هه‌رێم: كاتژمێر شه‌شی ئێواره 430 كۆچبه‌ر به فڕۆكه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه
12:42 - 18/11/2021
"زه‌مه‌ن"
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر شەش و نیوی ئێوارە، فڕۆکەیەک
لە بێلاڕووس دەگاتە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کە نزیکەى ٤٣٠کۆچبەرى عێراقى
و کوردستانى هەڵگرتووە کە ماوەیەکى زۆرە لە نێوان سنوورەکانى بێلاڕووس و پۆڵەندا گیریان
کردبوو.
به‌ڵام به‌پێی خشته‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی مینسك، ئه‌مرۆ گه‌شت بۆ به‌غدا
هه‌یه نه‌ك هه‌ولێر، كۆچبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ی
بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه ئەم کۆچبەرە نایاساییانەی کە بە نیاز
بوون بەرە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و لە ڕێگەی بێلاڕووس بچنە نێو سنوورەکانى پۆڵەندا
و لیتوانیا تا بگەنە ئەوروپا، "ژمارەیان لە سەرووى ٢٠ هەزار کەسەوە و
زیاتر لە مانگێکیشە لە نێو سەرماى زستان گیریان خواردووە وڕێگەی دەربازبوونیان بۆ
ئەوروپا پێ نادرێت و هەر لەسەر ئەم پرسەش دونیا هاتووەتە سەر هێڵ و ئەم بێ چارەنووسییە
هۆکار بوو بۆئەوەى کە زۆرێکیان خوازیارى گەڕانەوە بن بۆ نیشتمان".
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، بۆ ئەم مەبەستە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمى
کوردستان بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراقی فیدراڵ هەوڵى چارەسەرى ئەم
پرسەیان دا و لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵا لە هەردوولا پێک
هێنرا.
نوێنەری
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە لیژنەکەدا پێشنیازی ئەوەی کرد "فڕۆکەیەک
بۆ ئەو کەسانە تەرخان بکرێت کە خواستی گەڕانەوەیان هەیە تا بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی
کوردستان و عێراق" و هەر بۆ ئەم مەبەستە دەست بە تۆمارکردنى ناوى ئەو کەسانەکرا
کە خوازیارى گەڕانەوەن لەو دۆخە خراپە و تا ئێستا زیاتر لە ٤٦٠ پەناخواز ناوی خۆیان
بۆ گەڕانەوە تۆمار کردووە. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: بڕیارە
ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ى ئێوارە یەکەم فڕۆکەیەک لە بێلاڕووسەوە بگاتە هەولێر کە تواناى هەڵگرتنى
٤٣٠ سەرنشینى هەیە و ئەوکۆچبەرانەى کە دەیانگەڕێنێتەوە، کوردستانى و عێراقین. دواى
دابەزینى پەناخوازە کوردەکان لە هەولێر، فڕۆکە بیلاڕووسییەکە دەچێتە بەغدا بۆ دابەزاندنى
پەناخوازە عێراقییەکان.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، بەشێکى ئەو پەناخوازانەی
ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە، کێشەی پاسپۆرتیان هەیە، بەوەى کە لە سەفەرە نایاساییەکەیاندا
پاسپۆرتەکانیان لەدەست داوە و بەشێکی تریشیان ڤیزاکانیان بە سەر چووە، هەر بۆیە
جارێکی دیکە لەسەر فەرمانى لیژنە باڵاکەى فەرمانگەیپەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتى
هەرێمى کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تیمێکی باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕووسیا
چوونەتەبێلاڕووس بۆ کارئاسانی بۆ ئەو پەناخوازانەى کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.
تیمەکە،
پاسپۆرتی پەڕینەوە بۆ پەناخوازەکان دروست دەکەن و هەروەها لێخۆش‌بوونیش بۆ ئەو سزایانە
دەردەکەن کە ڤیزاکانیان لە بێلاڕووس بەسەر چووە و داواش لە حکومەتی بێلاڕووس کراوەکە
ئەو پەناخوازانە خەرجی پشکنینی کۆڕۆناش لە فڕۆکەخانەکان نەدەن.
ئەو پەناخوازانەى کە دەگەڕێنەوە هەرێمی
کوردستان، بە خۆڕایی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لە هەولێر و بەغدا بۆ دەکرێت، بڕیاریشە
تیمێکی وەزارەتی تەندروستی لە فڕۆکەخانە چارەسەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراویان بکات،
چونکە چەندین ڕۆژە لەسەرسنوورەکان و لەبەردەم سەرما و سۆڵەیەکى زۆر و لە دۆخێکى نەخوازراو
و ناتەندرووست ماونەتەوە. هەر کۆچبەرێکیش پێویستی بەچارەسەر هەبێت، بە ئۆتۆمبێلی
فریاکەوتن دەگەیه‌ندرێتە نەخۆشخانە و چارەسەری خێرای بۆ ئەنجام دەدرێت.