قەرزی کرێی خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەھید و زیندانیانی سیاسی خەرجدەکرێت
12:17 - 18/11/2021
"زهمهن"
وەزارەتی کاروباری شەھیدان
و ئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەھیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی
کراو و گیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکان)ی خەرج دەکات.
لەو بارەیەوە عەبدوڵا
حاجی مهحمود، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "قوتابی و
خوێندکارانی کچ و کور شەھیدان و زیندانیانی سیاسی کە کرێی خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی
(٢٠١٦-٢٠١٧) و (٢٠١٧-٢٠١٨) و (٢٠١٨-٢٠١٩)یان وەرنەگرتووە لەنزیکترین کاتدا سەردانی
بەرێوەبەراییەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتیان (ھەولێر – سلێمانی – دھۆک ) و بەرێوەبەرایەتی
کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لە ھەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان".
ڕاشیگەیاند:
"ئامادەکاری کراوە بۆ دانەوەی کرێی خوێندنی قوتابی و خوێندکارانی شاری کەرکووک
و کرێی خوێندنی ساڵانی دواتر".