ئاگادارییەك لە وەزارەتی كارەباوە.. پێدانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه
09:58 - 17/11/2021
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی
كاره‌با هاووڵاتیانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین ئاگادار دەكاته‌وه
کە بە هۆی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبا، کاتژمێرەکانی
پێدانی کارەبا بۆ ماوەیەکی کاتی کەم دەبێتەوە و گۆڕانکاری بەسەر خشتەی پێدانی
کارەبا دێت.
وه‌زاره‌تی
كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، پرۆژەی راكێشانی هێڵی
پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە- سۆران - چوارقورنە) بۆ بەهێزكردنی تۆڕی كارەبا لە
هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین گەیشتووەتە قوناخێک کە تیمەکانی کارەبا
بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستیان بەوە هەیە لەماوەی 7 بۆ 10 رۆژێکدا کارەبایەکی
کەمتر بدرێتە هەردوو دەڤەرەکە.
وه‌زاره‌تی
كاره‌با داوا له هاوڵاتیانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپه‌ڕین ده‌كات، لە
ماوەی ئەم چەند رۆژەدا بۆ سەرخستنی پرۆژەکە هاوكارمان بن، کە بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە
دۆخی گواستنەوەی كارەبا بۆ هەردوو ناوچەکە باشتر دەبێت.