مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی: ئەگەر هەیە پارتی دوو كورسی لەدەستبدات
09:05 - 17/11/2021
زهمهن_ههولێر
هاوار محەممەد،
بەرپرسی هۆبەی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاشکرایکرد، "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە دەستەی دادوەری
کە لە سێ دادوەر و سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێکدێت بە کۆمیسیۆنی
راگەیاندووە دەبێت دەنگی ئەو وێستگانە بسووتێنرێت، کە پەنجەمۆری دووبارەیان تێدایە،
بەشێک لەو وێستگانە لە چەند بازنەیەکی هەولێر و پارێزگای نەینەوان".
وتیشی، "ئەگەر کۆمیسیۆن ئەو
کارە بکات کە بنەمای یاسایی نییە هەموو دەنگەکانی وێستگەکان بسووتێت ئەوا ئەگەری هەیە
یەکێتی دوو کورسی زیادبکات و ئێمە دوو کورسی لەدەست بدەین، بەڵام ئێمە تانە لەو بڕیارە
دەدەین، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە کە کۆمیسیۆن ئەو کارە دەکات یان نا، چونکە
ناکرێت لە وێستگەیەک بەشێکی کەمی لە دەنگەکانی پەنجەمۆری دووبارەبن و هەموو دەنگە
تەواوەکانیش بسووتێن، ئینجا ئەو برادەرانە چۆن زانیویانە پەنجەمۆری دووبارە لەو وێستگانە
هەیە، ئەمە گومانی لەلا دروستکردووین".
هاوار محەمەد لەو لێدوانە رۆژنامەوانیەیدا سەبارەت بە هەڵوێستی حزبەکەی لەو
گۆڕانکاریە ئاماژەیشی بۆ ئەوەکرد؛ "ئەگەر ئەوە رووبدات، رەنگە دوو کورسی لەدەستبدەین،
بەڵام کاتیی دەبێت و دواتر دوو کورسییەکە لە رێگەی دادگەی باڵای فیدڕاڵییەوە بەدەستدەهێنینەوە،
چونکە لە هەڵبژاردنی خوولی پێشووی پەرلەمان هەمان شت روویدا و بەدەستمان هێنایەوە".