کچێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
08:38 - 17/11/2021
زهمهن_سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ کچە خوێندکارێکی زانکۆی
سلێمانی، لە لە
پرۆژەیەکی نیشتەجێبون کەوتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،
"ئێوارەی ئەمڕۆ کچە خوێندکارێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لەناو شوقەیەکدا کە
خوێندکارەکان خۆیان گرتوویانە، خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بۆ
نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، به وتەی
ھاوڕێکانی، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا وتەیان لێ وەرگیراوە، کچەكە حەبێکی زۆری خواردووە
و دواتر لە باڵکۆنی شوڤەکەیان خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە.