سهگه بێلانهكانی ههولێر دهگوازرێنەوە بۆ شەڵتەری تایبەت
07:53 - 17/11/2021
زهمهن_ههولێر
لیژنەیەک بۆ چارەسەکردنی کێشەی سەگە بێلانەکانی شاری هەولێر پێکهێنرا
و بڕیارە ئەو سەگانە بگوازرێنەوە بۆ شەڵتەری تایبەت.
پارێزگاری هەولێر له راگهیهنراوێكدا بڵاویکردهوه،
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2021.11.17، بەمەبەستى چۆنیەتى چارەسەرکردن و
دروستکردنى پەناگەیەک بۆ داڵدەدانی سەگە بەرەڵاکان و کەمکردنەوە و نەهێڵانییان لە
شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت
ئەنجامدرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لەکۆبوونەوەکەدا، تیشک خراوەتە
سەر ئەوەی دیاردەى بڵاوبوونەوەى سەگە بەڕەڵاکان لە شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە
گشتییەکان لەڕووى تەندروستیەوە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەى نەخۆشییە گوازراوەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه بهوهشكراوه، بۆ رێگرى لەم
دیاردەیە، بڕیاردراوە لێژنەیەکى تایبەت پێکبهێنرێت و لەماوەى دوو هەفتەدا دەست
بکەن بە ئەنجامدانى هەڵمەتێک وەک قۆناغی یەکەم بەگرتن و کۆکردنەوەی بەشێک
لەوسەگانە و ڕەوانەکردنیان بۆ ئەو شلتەرەى لەئێستادا بوونى هەیە لەشارى هەولێر،
تاوەکو دەستنیشانکردنى شوێنێکى ترى فراوان و دروستکردنی شەڵتەرێکی دیکەى گەورەتر
بۆ کۆکردنەوە و داڵدەدانی سەگە بەرەڵاکان.