سبهینێ 180 کۆچبەر لە بیلاروسیاوە دهگهنهوه ههولێر
07:32 - 17/11/2021
زهمهن_ههولێر
سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى
کۆچبەران رایگەیاند، بریارە سبەینێ 180 کۆچبەر لە بیلاروسیاوە بگەرێنرێنەوە
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر.
ئاری جەلال سەرۆکى دەزگاى لوتکە لە رایگهیاند، بڕیارە سبەینێ پێنجشهممه یەکەمین کاروانی کۆچبەرانی
وڵاتی بیلاڕوسیا کە ژمارەیان نزیکە 180 کۆچبەرن لەفڕۆکەخانەی مینسکی
بیلاڕوسیا بگەڕێندرێنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
وتیشى "پاشان ئەو کۆچبەرانەی
دانیشتوی ناوەڕاست و خواروی عێراقن دەبرێنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد".